مەزڵوم عەبدی و شاندێکی یاوەری سەردانی دیمەشقیان کرد و
پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ دیمەشق تاوتوێکرد و ئاماژەکان دەری دەخەن ئەمڕۆش کورد و دیمەشق نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتبوون لە سێ
فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە کە پێکهاتبوون لە، مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتیی و سۆزدار دێرک ئەندامی سەرکردایەتی گشتی هەسەدە و تاکە ژنی نێو
کۆبوونەوەکە و سیپان حەمۆ ئەندامی گشتیی فەرماندەیی هەسەدە، سەردانی دیمەشقیان کرد
بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی ڕاگوزەری سوریا و تاوتوێکردنی پرسەکانی
نێوانیان و جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی ئازار.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی کاتی
سوریادا، ژەنەراڵێکی ئەمەریەکی بەناوی کێڤن لامبێرد ئامادەبوو.
دوای کۆبوونەوەکەش هەسەدە ڕایگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی
دیمەشق تەوەری سەرەکییان پرسی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان بووە و وردەکاریی زیاتریش
لە دواتردا بڵاودەکەنەوە.
سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی دیمەشق بە تەلەفزیۆنی سوریای
ڕاگەیاند: کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ هەسەدە نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن و
کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامدەدەن.
664 جار خوێندراوەتەوە