بەکارهێنانی سیستمی سۆلار لە زیادبووندایە

KNN : Kurdish News Network
03:00 - 04/01/2026
کوردستان
+
-

لە سلێمانی دانانی سیستمی سۆلار و بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەی خۆر لە زیادبووندایە و کارەبای سلێمانی دەڵێت تا ئەمڕۆ نزیکەی 2 هەزار و 600 هاوبەش سیستمەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا داناوە کە زۆرینەیان ماڵانن.

 

 

هەواڵKNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هاووڵاتیان ڕوو لە دانانی سیستمەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەن لە وزەی خۆر.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، تا ئەمڕۆ 4ی کانونی دووهەم-1ی 2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزەنوێبووەكان، گەیشتوەتە 2 هەزار و 590 هاوبەش و و بەرهەمی کارەباشیان لە ماوەی دانانیاندا زیاتر لە  76  مێگاوات کارەبابوە.

 

لەو ژمارەیەش، 2 هەزار و 163 هاوبەشیان ماڵان 337 هاوبەشیان بازرگانیی و 70 هاوبەشیان کشتوکاڵیی و 15 هاوبەشیان پیشەسازیی و 5 هاوبه‌شی میریین.

203 جار خوێندراوەتەوە