عێراق سعودیە تێدەپەرێنێت و لە پلەی دوەمدایە لە ڕیزبەندی گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمریکا

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 04/01/2026
عێراق
+
-

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو عێراق دووەم وڵاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکابوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئابووری ڕایگەیاندوە، هەفتەی ڕابردو هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نۆ وڵاتی گەورەوە بە تێکڕای 4.332 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوە، کەتیایدا بە ڕێژەی 1.082 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردوە لە چاو هەفتەی ڕابردوودا 5.414 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 357 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە 176 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە ، بەمەش عێراق بووە دووەم گەورەترین دابینکەری نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین قەبارەی نەوتی هاوردەکراوی ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە تێکڕا 3.183 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش عێراق دێت، دواتر سعودیە بە 282 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئیکوادۆر بە 199 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و ڤەنزوێلا بە 96 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 

بەگوێرەی خشتەکە "بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مەکسیکەوە بە تێکڕا 71 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کۆڵۆمبیا 63 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرازیلەوە 47 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریاشەوە 35 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا ئەمریکا هیچ بڕەیەکی لە لیبیا هاوردە نەکردووە.

94 جار خوێندراوەتەوە