زیاتر لە 50 کەس بەهۆی
خواردنی ڕیزۆوە نێردرانە نەخۆشخانە و بەپێی ئامارەکان زۆرینەیان منداڵن و خواردنەکە لەلایەن دوو کەسی گەڕۆکەوە دابەشکراوە.
هەواڵ:KNNC
لە ناوچەی یوسفییەی
باشوری بەغداد زیاتر لە 50 کەس بەهۆی خواردنی ڕیزۆوە ژەهراوییبوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە
کران کە زۆرینەیان منداڵن.
لەو بارەیەوە
سەرچاوەیەک لە ئاساییشی ناوچەکە ڕایگەیاندوە، سەرجەم ئەو کەسانە خواردنەکەیان لە ژن
و پیاوێکی گەڕۆکی نەناسراو وەرگرتوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیایان پێبووە و خواردنیان دابەشکردوە
و لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندویانە کە سەرجەمیان بەهۆی ئەو خواردنەوە ژەهراوییبوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە و هۆکاری ڕووداوەکە...
1797 جار خوێندراوەتەوە