سەرکردەیەکی سەرایا سەلام لەلایەن چەکدارانی عيسائیبی ئەهلی هەقەوە کوژرا

KNN : Kurdish News Network
11:27 - 03/01/2026
عێراق
+
-

چەکدارانی عەسایب ئەهل حەق سەرکردەیەکی سەرایا سەلامی ڕەوتی سەدریان لە میسان کوشت و لە ناوچەکە شەڕی ناوخۆیی نێوان گروپەچەکدارەکان دروستبووە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دوای کوژرانی حوسێن عەلاق سەرکردەی گروپی چەکداریی سەرایا سەلام و پشتڕاستبوونەوەی کوشتنەکە بەدەستی چەکدارانی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق، کە هەردوو گروپەکە شیعیین، لە دوێنێشەوەوە پێکدانانی قورس لە سنوری میسان لەنێوان گروپەکاندا دروستبووە و شەڕی ناوخۆیی چەکدارانی شیعە سەری هەڵداوە.

 

 

لە پێکدادانەکەدا جۆرەها چەكی قورس و سوک بەکارهاتووە و چەندین بارەگای گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق سوتێنران، بە  نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسانیشەوە.

 

پێشتر سەرچاوەکانی ئاساییشی پارێزگاکە ڕایانگەیاند: چەند چەکدارێكی نەناسراو لە گەڕەکی موعەلیمین تەقەیان لە سەرکردەیەکی دیاری رەوتی سەدری کردووە كە ناسراوە (دعلج) و كوشوتویانە.

 

ئاماژەیان بەوەشداوە، سەركردە كوژراوەكەی ڕەوتی سەدر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابووە بەهۆی چەند تاوانێکەوە، كە دیارترینیان تۆمەتبارکردنییەتی لە دۆسییەی کوشتنی سەرکردەیەكی عەسائیب ئەهلی هەق بەناوی (ویسام علیاوی) لە ساڵی 2019دا....

205 جار خوێندراوەتەوە