هێزی دەریایی
ئەمەریکا گەیشتونەتە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا و داوای خۆڕادەستکردنی مادۆرۆ دەکەن.
هەواڵ:KNNC
پاش دروستبوونی
گرژییەکانی ئەمڕۆی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا و ڕوونبوونەوەی بابەتی دەستپێکردنی
شەڕ، هێزی دەریایی ئەمەریکا گەیشتە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.
کەشتییە
جەنگییەکانی ئەمەریکا پاش گەیشتنیان بە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا داوای خۆڕادەستکردن
لە نیکۆڵاس مادۆرۆ دەکەن تا گرژییەکان زیاتر پەرەنەسنن.
گەیشتنی کەشتییە
جەنگییەکانی ئەمەریکا بە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا و داواکاری خۆڕادەستکردنی ڤەنزوێلا،ئەگەری
پێکدادانی زەویینی بەهێزکردوە، چونکە تا ئەم ساتە مادۆرۆ ئامادەی خۆڕادەستکردن
نییە.
هاوکات بەرپرسانی
ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەداوە، کە ئاگاداریی بۆردومان و تەقینەوەکانی ڤەنزوێلان و
چاودێری دۆخەکە دەکەن...
332 جار خوێندراوەتەوە