لەم 10 ڕۆژەدا مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 03/01/2026
کوردستان
+
-

لەم 10 ڕۆژەدا مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات بۆ ڕێککەوتن و مەرجیش ئەوەیە سوپای سوریا دەستوەردان لە کاروبار و پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستاندا نەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

مریەم ئیبراهیم وتەبێژ لە شاندی دانوستانی بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕایگەیاند: پاش هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق بە هۆکاری هونەریی تا ئێستا وادەیەکی فەرمیی بۆ سەردانیکردنەکە دیارینەکراوە و بە ئەگەری زۆرەوە لەم 10 ڕۆژەی سەرەتای ساڵدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە سەردانی دیمەشق دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریای ڕاگوزەر و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار.

 

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بابەتی چوونە ناو سوپای هەسەدە خۆی دەبینێتەوە لە سێ فیرقەی سەربازیی و لیوایەکی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لیوایەکی سەربەخۆی ژنان کە یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە ڕێبەرایەتیی دەکات.

 

مریەم ئیبراهیم لەبارەی چوونی سوپای سوریا بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرییدا دەمێننەوە و پاراستنیشیان لە ئەستۆی هەسەدە نابێت و سوپای سوریا بە هیچ جۆرێک بچێتە ئەو ناوچانە....

190 جار خوێندراوەتەوە