مەسعود پزشکیان بە خۆپیشاندەرانی ئێران دەڵێت گوزەرانی ئێوە خەمی منە و هەنگاوی کردەیی دەنێین بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دارایی و باشکردنی گوزەرانتان.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزیشکیان سهرۆكى ئێران لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پهیامێكى بڵاوکردەوە لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی وڵاتەکە و ڕایگەیاندوە کە هەوڵی تەواوی چارەسەریی قەیرانی دارایی دەدات و گوزەرانی خەڵک خەمی ئەوە.
پزشکیان وتویەتی"بۆ چاکسازیی سیستەمی دارایی و پاراستنی توانای خەڵک بۆ کڕینی پێداویستییەکان، هەنگاوی بنەڕەتیی لەکارنامەکەمدا هەیە، دڵنیابن گوزەرانی خەڵک خەمی ڕۆژانەی منە".
ئاماژەی بەوەشداوە، کە وەزیری ناوخۆى وڵاتەکەی ڕاسپاردوە تاوەکو لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندهراندا گفتوگۆ بکات و گوێ لە داخوازییە ڕەواکانی خەڵک بگرێت بۆ ئهوهى حکومەت بەهەموو توانایەوه بۆ چارەسهرکردنی کێشەکان، هەنگاوی کردەیی بنێت.
ئهم پهیامهى پزیشكیان لهكاتێكدایه چەند ڕۆژێکە لە تارانی پایتەختی ئێران و بەشیکی دیکە شارەکان، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامە بەرامبەر دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن و گرانیی ستومەک و خراپیی دۆخی دارایی هاووڵاتییان...
24 جار خوێندراوەتەوە