وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌لێت له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه هێرشكراوه‌ته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی پۆتین و كیێڤیش ئه‌و لێدوانه به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
هەواڵ:KNNC
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا
ئاشكرایكرد: شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه شوێنی نیشتەجێبوونی ڤلادیمێر پوتین لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد
له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی درۆنه‌وه به‌ئامانجگیراوه.
زاخارۆڤا دوپاتیشیكرده‌وه كه باجی ئه‌و جۆره هێرشانه له‌سه‌ر كیێڤ قورس ده‌بێت.
لایخۆشیه‌وه ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، تۆمەتەکانی مۆسکۆی ڕەتکردەوە
کە کیێڤ هەوڵی داوە بارەگای ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد بکاتە
ئامانج و بە درۆ ناوی برد کە ئامانج لێی تێکدانی دانوستانەکانی ئاشتییە.
880 جار خوێندراوەتەوە