بەنگین ڕێکانی: پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 30/12/2025
کوردستان
+
-

بەنگین ڕێکانی دەڵێت ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان هەموو شتێک دایری دەکات و کاریگەریی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسیی دەبێت، ئەگەریش شتەکان بە دڵی پارتی نەبێت هەڵوێستی توندی دەبێت کە ڕەنگە بگاتە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەی حکومەتی عێراق لە پشکی پارتی، کە بەشدارە لە کۆبوونەوەکانی پرسی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی کورد، پاش بەریوەچوونی گەڕەکانی هەڵبژاردن و یەکلانەبوونەوەی لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم کاندیدی هەڵوێست، ڕایگەیاند: ڕوونە کە بابەتەکە تەنها هەڵبژاردن نییە و بابەتەکە سیاسییە بێئەنجامبوونی دوو گەڕی دەنگدان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە.


بەنگین ڕێکانی وتیشی، ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەرچییەکبێت کاریگەری تەواوی لەسەر کۆی پرس و پرۆسە سیاسییەکانی دیکە دەبێت و ئەنجامەکە هەموو شت دیاریدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگە بێت و شتەکان بە دڵی پارتی نەبن ئەوا هەڵوێستی زۆر توند و بەهێزی دەبێت و دوور نییە بگاتە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق...

109 جار خوێندراوەتەوە