دابەشکردنی موچە بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 30/12/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە بەردەوامە و زۆرینەی موچەخۆرانیش لەمڕۆدا موچەکانیان وەردەگرن.

 

هەواڵ:KNNC

 

دوای ناردنی زیاتر لە 942 ملیار دینار وەک پارەی موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنی دەستی بە دابەشکردنی موچەکرد و بۆ ئەمڕۆش پڕۆسەکە بەردەوامە.

بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی دارایی، موچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، دیوانی چاودێری و دارایی، خاونپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان، دابەشدەکرێت.

دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە سبەینێیە، موچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش دابەشدەکرێت....

327 جار خوێندراوەتەوە