بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری شوفێرانی كردوهتهوه كه بەهۆی بارینی بەفر ڕێگای هەولێر بەرەو
شەقڵاوە ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروست بوە، بۆیە داوا لە شوفێران كراوه، ئەوڕێگایە
بەکار نەهێنن، هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر
بەردەوامن لە پاک کردنەوەی ڕێگاکە ،
بەڵام بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفر و نزم بونەوەی پلەی گەرما بو ژێر سفر لەهەندێک
شوێن ، ڕێگاکە بەستویهتی و ئەگەر خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە، بۆیە ئێستا ڕێگاکە
شیاوی بەکار هێنان نیە .
هاتوچۆی هەولێر جهختیكردوهتهوه ڕێگای شەقڵاوە بەرەو هیران و
ڕێگای لۆفەکانی گەرۆتە، ڕێگای شەقڵاوە بەرەو زینەتیر و بالیسان بەهەمان شێوە بەهۆی
بارینی بەفرهوه شیاوی بەکار هێنان نین
118 جار خوێندراوەتەوە