سەردانی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 29/12/2025
کوردستان
+
-

سەردانی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا و هەسەدەش دەڵێت هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە دواخستنەکە بەهۆکاری هونەرییە.

هەواڵ:KNNC

 

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ڕاگوزەری وڵاتەکە کۆببیتەوە بەڵام هەسەدە دواخستنی سەردانەکەی ڕاگەیاند.

 

هەسەدە وتویەتی، بڕیاربوو ئەمڕۆ 29 ی کانونی یەكەم، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ شاندی دانوستانکاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق بکەن، بەڵام بە هۆکاری هونەریی سەردانەکە دواخراوە

 

هەسەدە وتوشییەتی، دواتر وادەیەکی نوێ دیاری دەکرێت بۆ سەردانیکردنەکە، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری ڕێکبکەون.

 

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم دواخستنە پەیوەستە بە ڕێکخستنە لۆجستی و هونەرییەکانی سەردانەکە و هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکان یان ئامانجەکانی گفتوگۆکان ڕووینەداوە...

237 جار خوێندراوەتەوە