دوای نیوەڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 29/12/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و وەزارەتی دارایی دەڵێت دواینیوەڕۆ پارە هەیە و دەست بە پڕۆسەکە دەکرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

دوای ناردنی زیاتر لە 942 ملیار دینار وەک پارەی موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە سێ ڕۆژدا و پێش چوونە ناو ساڵی نوێ موچەی تەواوی موچەخۆران دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەت بڵاوی کردوەتەوە ئەمڕۆ هەریەک لە، خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی کیمیاباران، شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستیی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییموچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەت ئاگاداریی داوەتە ئەو موچەخۆرانەی ئەمڕۆ موچەکانیان دێت، کە تا کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ پارە لە بانکەکان نابێت، بۆیە دوای نیوەڕۆ بچن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، چونکە کاتی کردنە کاشی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی بانکی ناوەندی و دواتر دابەشکردنی بەسەر بانکەکاندا پێویستی بە کاتە.

سبەینێش، موچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، دیوانی چاودێری و دارایی، خاونپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان، دابەشدەکرێت.

دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە دووسبەیە، موچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش دابەشدەکرێت....

400 جار خوێندراوەتەوە