سەلام
زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر، رایگهیاند؛ لهدوا كۆبونهوهی چوارچێوەی هەماهەنگیدا محهمهد
شیاع سودانی پێداگری خۆی دوپاتكردوهتهوه له وەرگرتنی خوولی دووەمی سەرۆكایەتی حكومەت، لە
کاتێکدا نوری مالکی هیچ خواستێکی نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و پشتیوانی
لە کاندیدکردنی حەیدەر عەبادی دەکات.
هەواڵ:KNNC
بهوتهی زوبێدی چوارچێوەی
هەماهەنگی لەسەر دیاریكردنی یەک کاندید نەگەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی، چونکە هێڵە
کاتییە دەستوورییەکان نەرمی بە چوارچێوەکەیان بەخشیوە تا پەرلەمان کۆدەبێتەوە و
سەرکردایەتی خۆی و سەرۆکی کۆمار هەڵدەبژێرێت چوارچێوهش خوازیاره پابەند بێت بە وادە دەستوورییەکان.
وهك
وتهبێژهكهی هاوپهیمانیی نهسر دهڵێت؛ دوا راگهیهنراوهكهی چوارچێوهی هەماهەنگی
هەڵگری پەیامێكی سیاسییە بۆ سەرکردە سوننەکان و داوایان لێدەکات لە کاتی دانیشتنی
پەرلەماندا كاندیدی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
134 جار خوێندراوەتەوە