وەزیری دەرەوەی
عێراق دەڵێت ئەمەریکا پێداگرە لەسەر بەشدارینەکردنی گروپەچەکدارەکانی عێراق لە
حکومەتتدا، ئیسرائیلیش بە مەترسیی بۆسەر عێراق ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
فوئاد حسێن
وەزیری دەرەوەی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ئەمەریکا پێداگرە لەسەر دورخستنەوەی
گروپەچەکدارەکان و نەهێشتنی هەژمونیان بەسەر دەسەڵآتی عێراقەوە، هەروەها ڕێگەش
نادات بەشداربن لە حکومەتی نوێی عێراقدا.
فوئاد حسێن
وتیشی، قسەکانی تۆم باراکی نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا، گوزارشت لە گەلانی عێراق ناکات و ئەو ناکۆکییانەی لە
عێراقدا هەن، سیاسیین و هیچ کێشەیەک لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتدا نییە.
فوئاد حسێن وتیشی، ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ڕاستیینەیە لەسەر عێراق و لوبنان و
سوریا و مەترسییەکانیشی تا ئێستا بەردەوامن...
174 جار خوێندراوەتەوە