عەبدوڵڵا ئۆجالان: پەکەکە بوونی کورد و شکستی دەوڵەتنەتەوەی سەلماند

KNN : Kurdish News Network
02:17 - 06/12/2025
کوردستان
+
-

عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت پەکەکە بوونی کورد و شکستی دەوڵەتنەتەوەی سەلماند و ئێستا قۆناغەکە قۆناغێکی نوێیە و سەردەمی ئێستای جیهانیی لەگەڵ دیموکراسیی و پێکەوەییدایە، دەبێت بە یاسا مەفەکان بچەسپێن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە پەیامێکی بۆ کۆنفڕانسی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ نارد و  پەیامەکە لەلایەن وەیسی ئاکتاشەوە خوێندرایەوە کە بۆ ماوەی 31 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیادابوو، لەو ماوەیەشدا 10 ساڵی کۆتایی لە دورگەی ئیمراڵی زیندانییبوو، لە 26ی تەمموز-7ی ئەمساڵدا لەچوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا ئازدکرا،

 

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕایگەیاندوە:

 

"لە دوورگەی ئیمراڵییەوە و لە هەلومەرجی گۆشەگیریی 26 ساڵەدا، بۆ پرسی کورد لە تورکیا بە گەڕان بەدوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا دانوستاندنەکان لەگەڵ دەوڵەت دەستیان پێ کردووەتەوە."

 

"قۆناغی تێکۆشانی نیوسەدەی کورد و پارتی کرسێکارانی کوردستان-پەکەکە بۆ بوون و شکۆ تەواوبووە و ئێستا پرسەکە پێی ناوەتە قۆناغێکەوە کە کۆماری دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراسی سەرلەنوێ تێیدا بنیات دەنرێتەوە,  پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد، لە هەمان کاتدا بنبەستبوونی سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوەی دەرخست."

 

"لەژێر رۆشنایی ئەمەدا بڕوام وایە کە ئێمە لە جیاتی دەوڵەت، بە روانگەی کۆماری دیموکراسی، نەتەوەی دیموکراسی و بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراسی، ئازادیخوازی ژنان، ژینگەیی و دیموکراسی سەردەکەوین."

 

"ئەم تێگەیشتنە بزووتنەوەکەمانی گەیاندووەتە نوێبوونەوەی ئایدۆلۆژی و سیاسی، دینامیزمی رێکخستنی و گەلپارێز و بەرەو بەرنامەیەکی سۆسیالیستی بردووە کە دەتوانێ ببێتە وەڵام بۆ پێداویستییەکانی سەدە.
دەبێت ئاشتیی بنیادبنرێت لەسەر بنەمای یاسایی (هاوڵاتیبوونی ئازاد، ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادیی)."

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان باسی لە شکست و خراپی سیستمی کاپیتاڵیزم و سەرمایەداریی کردەوە و وتویەتی هۆکارن بۆ قوڵبوونەوەی هەمیشەیی قەیرانەکان و هەمووان باش ئەو ڕاستییە دەبینن کا تا دێت کاریگەرییە نەرێنییەکان ئەو سیستمانە خراپتر  و زیاتر دەبن...

475 جار خوێندراوەتەوە