جەنگیز
چاندار دەڵێت هەموو ئەو قسانەی ناوی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە دەکرێن لەژێر
فشاردان و بێبەهان، تورکیا بەدڵی خۆی ئەو کەسانە دیاریدەکات کە دەچنە
ئیمراڵی، ئیتر شتەکان بە خواستی تورکیا نین و ناچارە هەنگاوبنێت.
هەواڵ:KNNC
جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری
پارتی یەكسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی ڕایگەیاند: پێشتر بەردەوام
هێرشدەکرایەوە سەری کاتێک دەیوت، هەرچییەک بەناوی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە دەوترێت
لەلایەن شاندەکانەوە، لە ژێر فشاری حکومەتی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی میت بووە و
دەستكاری دەكرێت و بریتی نین لە بۆچوونەی ئۆجالان، بەڵام بۆ یەکەمجار ئاشکرا بووە
کە دەوڵەتی تورک چۆن دەستکاری قسەکانی ئۆجەلان دەکات.
چاندار وتی، "پێشتر
کە بڕیار بوو سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانی ڕۆژئاوا بکەن تا باوەڕ بە
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بکەن بۆ چەکدادان وترا ئەوە داواکاری ئۆجالانە،
بەڵام بابەتەکە وانەبوو ئەوکاتیش وتی کە دەوڵەت ئەو دووکەسەی سەپاندوە لەجێگەی
هاوسەرۆکانی دەمپارتی و هەمووان هێرشیانکردە سەرم و ئێستا ئاشکرایە کە ڕاستییەکان
چۆنە".
دۆستەکەی کورد لەبارەی دوایین سەردان بۆ ئیمراڵی کە کۆمسیۆنی ئاشتیی ئەنجامیاندا،
وتویەتی، ئایا ئەنجامی تەواوەتی دیدارەکە چی بووە؟ چونكە دەوڵەت بەشێوەیەكی بەپەلە ناردنی،
بەڵام بەهۆی ئەم ئابڕوبەرییەوە نەیانتوانی بیشارنەوە وەک ئەوەی دەیانویست بۆیە وردەکارییەکانی
کۆبوونەوەکەیان لە ئیمراڵی بە نیمچە نهێنی
هێشتەوە.
چاندار لە بەشێكی
تری قسەكانیدا وتی: دەوڵەتی تورکیا هیچ چارەیەکی دیکەی نییە لەوەی یان دەستبەرداری
پڕۆسەکە ببێت، یان ئەوەتا دەبێت هەنگاوی گەورە و کاریگەر بنێت و گۆڕانکاریی بکات.
357 جار خوێندراوەتەوە