مەسعود پزشکیان بۆ حکومەت و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان: بەبێ وەستان بەردەوامبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بەهاووڵاتیان

KNN : Kurdish News Network
01:55 - 02/03/2026
جیهان
+
-

مەسعود پزشکیان داوا لە حکومەت و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان دەکات بەردەوامبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و تا کۆتاییهاتنی جەنگ بەبێ وەستان خزمەت بکەن.

هەواڵ:KNNC

 

مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: کە فەرمانی بە حکومەت و سەرجەم وەزیر و سەرۆکی دەزگا جێبەجێکارەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کردوە کە بەردەوامبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان.

 

مەسعود پزشکیان وتیشی، داوای کردوە و دەشبێت تا کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە سەپێندراوەی سەر ئێران سەرجەم ناوەندەکان بە دەسەڵاتی تەواو و بەبێ وەستان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان، تا پەککەوتن لە کەرتە جیاوازەکان و ژیانی هاووڵاتییان دروستنەبێت...

202 جار خوێندراوەتەوە