نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد،به‌مه‌به‌ستی
دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئابوری شاندێك ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیرانی
لوبنانیش ده‌ڵێت؛ گفتوگۆی ئابوری نێوان به‌یروت و ته‌لئه‌بیب به‌شێكه له‌پرۆسه‌ی
ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات.
ئەمڕۆ چوارشەممە نەواف
سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، دانوستانە ئابوورییەکان بەشێک دەبن لە هەر
پرۆسەیەکی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل، کە دەبێت ڕێککەوتنی ئاشتی پەیڕەو بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز،
سەلام بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر هەردوو وڵات پابەندبن بە دەستپێشخەریی
ئاشتی عەرەبی لە ساڵی 2002، "ئاساییبوونه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بەدوای خۆیدا دێنێت،
بەڵام هێشتا له‌و قۆناغه دوورن.
لایخۆشیه‌وه نوسینگەی بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ته‌لئه‌بیب
شاندێك دەنێرێت بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان بۆ دانانی بناغە بۆ پەیوەندییە
ئابوورییەکان و هاوکارییەکان.
نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕوونیشیکردەوە،
ئەو هەنگاوە هەوڵێکی سەرەتاییە بۆ دامەزراندنی بناغەیەک بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکان
و هاوکاری لەگەڵ لوبنان.
96 جار خوێندراوەتەوە