هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە
و گەشەپێدان پشتیوانی خۆی بۆ سودانی دووپاتتدەکاتەوە و دەڵێت ئەوان گەورەترین
فراکسیۆنی چوارچێوەی هەماهەنگین و بە ئەزموون سودانییان کاندیدکردوە.
هەواڵ:KNNC
هەوڵەکانی دیاریکردنی
کاندیدی سەرۆکوەزیران لەنێو شیعەکان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو
گەشەپێدان پاڵپشتی پاش کۆبووەنوەی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، خۆی دەربری بۆ محەمەد شیاع سودانی، کە کاندیدی خۆیانە،
هاوپەیمانییەکە
ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی پێوەر و ئەزموونەکانی ڕابردووی لە بەڕێوەبردن و دەوڵەتداریی،
سودانی تاکە کاندیدایەنە و وێڕای ئەوەی نمایندەی گەورەترین كوتلە دەكات لەناو
چوارچێوەی هەماهەنگی و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانتاریشە لەڕووی ژمارەوە، کە بە
مافی خۆیانی دەزانن پاڵپشتی لە هەر بەربژێرێک بکەن.
هاوپەیمانییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا،
ئاماژە بەوەدەكات: هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان جەخت لە پابەندبوونی خۆیان دەکاتەوە
بە ماوە و ماددە دەستورییەكان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو...
141 جار خوێندراوەتەوە