شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشناسێک دەڵێت:
جیا لە پەڵە کانیاو و سەرچاوەئاوییەکانیش دەژیەنەوە.
هەواڵ:KNNC
نزیک دەبینەوە لە کۆتاییەکانی پاییز و تا ئێستا چەند بارانێکی کەم هەرێمی
کوردستانی گرتوەتەوە، لەبارەی پێسبینی نوێ بۆ بارانبارین، کەشناس شاڵاو هیدایەت بە
کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە کۆتایی یەکەمین هەفتەی ئەم مانگە، واتا تا ناوەڕاستی
هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی ماوەدرێژ ڕوو لە هەرێمی کوردستان
دەکات.
ئەو کەشناسە وتیشی، لەم شەپۆلەوە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی دۆخی وشکیی
پاییز و بێبارانی تێدەپەڕێنێت و دەچێتە ناو زستان و تەواو تەڕ و باراناویی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی شاڵاو هیدایەت، شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین کە
یەکەمین و دووهەمین هەفتەی ئەم مانگەن، دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاوی بەهێز، هەروەها
زۆربەی کانیاو و ڕووبار و چەم و بیر و سەرچاوەئاوییەکان دەژیەنەوە.
لەبارەی پەڵەدانیش مژدەی بە جوتیاراندا کە لەم شەپۆلەدا و لە کەمتر لە دوو
هەفتەدا لە تەواوی هەرێمی کوردستان پەڵەدەدات....
135 جار خوێندراوەتەوە