وتەبێژی حکومەتی ئێران: لەپێناو خەڵک بەنزین گران دەکەین

KNN : Kurdish News Network
12:44 - 02/12/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت نرخی بەنزین هەرزانە و لەپێناو خەڵک بەنزین گراندەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: نرخی ئێتای بەنزین لە وڵاتەکەدا هەرزانە و گرانکردن و زیادکردنی نرخەکەی بۆ چاکسازییکردنە.

 

وتەبێژەکەی حکومەتی ئێران وتی، هەموو داهاتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شەفافانە دەخرێنە ئەژمارێکی دیاریکراوەوە کە تێکەڵی داهاتی دیکە نەبێت، وە تەواوی داهاتەکەش بۆ خەڵک و بژێویەکەیان خەرجدەکرێتەوە.

 

 

مهاجرانی ڕایگەیاند: ئەو پارەیەی لەسەر بەنزین زیادی دەکەن، بڕە پارەیەکی زۆر نییە، حکومەتیش چاوی لەوەیە پارە لە گیرفانی خەڵکەوە پەیدا بکات، ئامانجی سەرەکیش چاکسازییکردن و جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەکانییەتی.

 

بە وتەی فەتمە مهاجرانی نرخی ئێستای بەنزین سوودە ئابوورییەکانی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی غازی بە تەواوی لە وڵاتەکەدا نەهێشتووە...


1046 جار خوێندراوەتەوە