عه‌مار حه‌كیم له‌بری كورد له‌دژی لێدوانێكی حه‌لبوسی هاته‌ ده‌نگ

KNN : Kurdish News Network
04:50 - 07/11/2025
عێراق
+
-

عه‌مار حه‌كیم له‌بری كورد له‌دژی لێدوانێكی حه‌لبوسی هاته‌ ده‌نگ سه‌باره‌ت به‌داواكردنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق له‌كاتێكدا به‌پیی نه‌رێت و عورفی سیاسی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له‌نێو كوردو شیعه‌و سوننه‌ دابه‌شكراون.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئه‌مرۆ هه‌ینی عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی  محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق دووپاتیکردەوە کە گۆڕینی نه‌رێته‌ سیاسییه‌كان لە عێراقدا دەبێت لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و کۆدەنگی نێوان هێزە نیشتیمانییەکانەوە بێتەدی، نەک بە سەپاندن یان ئاڵنگاریكردن.

 

 

 

به‌وته‌ی حەکیم "گۆڕینی  نه‌ریت و نۆرمەکانی سیاسی عێراق مومکینە و ڕەوایە، بەڵام بە بەرزکردنەوەی دروشمی هەڵبژاردن یان سەپاندنی ئیرادە بەدی نایەت، بەڵکو پێویستی بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان".
جه‌ختیشكرده‌وه‌ وتنه‌وه‌ی هه‌ندێك دروشم وه‌ك به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیمەنی سیاسی ئاڵۆزتر دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر چانسی سەقامگیری دوای هەڵبژاردنەکان دەبێت".

 

 

حەکیم جەختی لە گرنگی "ڕێزگرتن لەو هاوسەنگییە نیشتمانییانە كرده‌وه‌ کە دەستوور و نۆرمە سیاسییەکان بە درێژایی قۆناغەکانی ڕابردوو ده‌سته‌به‌ری كردون"، داواشی لە هێزە سیاسییەکان کرد کە "بەرژەوەندی باڵای وڵات لە پێشه‌وه‌ی بەرژەوەندییە ده‌ستگه‌ری یان حزبییەکان دابنێن و بە ڕۆحی هاوبەشی ڕاستەقینە کاربکەن بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی ڕێکوپێکی پڕۆسەی سیاسی".

952 جار خوێندراوەتەوە