فلیپین؛ 66 کەس بەهۆی زریانەوە گیانیانلەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 06/11/2025
جیهان
+
-

نزیکەی 70 کەس لە فلیپین بەهۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستدا و پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەکەش دەکرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و زریانێک کەموێنە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی فلیپینی گرتوەتەوە و تا ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی 66 کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

 

زریان یاخود گەردەلوول و با و بارانە بەهێزەکەی فلیپین بە بە گەردەلوولی کالمایگی ناودەبرێت و لە زەریای هێمنەوە ڕووی کردوەتە وڵاتەکە و بووەتە هۆکاری دروستبوونی لافاوێکی کارەساتبار.

 

بەشێکی زۆری زیانەکانی کارەساتە سروشتییەکەی فلیپین دورگەکانی سیبو و لایتی گرتوەوەتە و لەگەڵ زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆری ماڵییشی گەیاندوە و بوەتە هۆکاری وێرانبوونی زۆرینەی خانوو و باڵەخانەکانی ناوچەکە.

 

لایەنی پەیوەندیداری وڵاتەکەش پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی کردوە لە ئەگەری بەردەوامیی زریانەکە.

63 جار خوێندراوەتەوە