وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی دایه‌و ده‌ڵێت؛ تاگروپه چه‌كداره‌كان
هه‌ڵنه‌وه‌شێنه‌وه هێزه‌كانیان له‌عیراق ناچنه ده‌ره‌وه .
هەواڵ:KNNC
وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له‌لێدوانه‌كه‌ی
محه‌مه‌د شیاع سودانی گرت سه‌باره‌ت به‌به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی
سه‌ر به‌ئێران به‌چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
وته‌بێژه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و دوو پرسه له‌یه‌كتر جیاوازن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆچونی
واشنتۆن دوپاتكراوه‌ته‌وه، كه تاگروپه چه‌كداره‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێنه‌وه هێزه‌كانیان
له‌عیراق ناچنه ده‌ره‌وه كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كه‌ی سودانییه كه
وتبوی پێویسته سه‌ره‌تا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق بچنه ده‌ره‌وه پاشان گروپه‌كان
هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
هاوكات جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه چالاكیی گروپه چه‌كداره‌كان مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ
سه‌ر سه‌قامگیری عیراق و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
جەختی لەوەشکردەوە، وڵاتەکەی "داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هەنگاوی یەکلاکەرەوە
بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی ئەو گروپانە بنێت و ئەو هه‌ژموونه سیاسی و سەربازییەشیان
لێ بسەنێتەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە.
397 جار خوێندراوەتەوە