هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت: تەنها چەکدادان بەس نییە پۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دەبێت
ئیتر دەوڵيتی تورکیا هەنگاوی گرنگ بنێت، جەختیش لە ئازادبوونی جەستەیی عەبدوڵڵا
ئۆجالان دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە نوێترین لێدوانیدا
ڕایگەیاند: تەنها چەکدادان و کشانەوە و هەنگاوەکانی پەکەکە بەس نین بۆ پێشکەوتنی
پڕۆسەی چارەسەری، گەریلا لەسەر بانگەوازی ڕێبەرەکەی تەواوی هەنگاوەکانی ناوە و
بەرپرسیارییەتی تەواویان لەئەستۆگرتوە لەپێناو لەناونوچەی ئەو پڕۆسەیەی هەیە،
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت دەوڵيتی تورکیا هەنگاوی خێرا و گرنگ
بنێت، عەبدوڵڵا ئۆجالان بە ڕوونی ئەوەی ڕایگەیاندووە کە
پێویستە پڕۆسەکە بچێتە قۆناغێکی نوێ و هەر سستییەک لە هەنگاوەکان زیانی دەبێت، بەڵام وەک دەبینرێت لایەنی بەرامبەر کە تورکیایە هێشتا ماوە هەنگاو بنێت.
جەمیل بایک وتیشی، ئێستا پڕۆسەکە چووەتە دووهەمەوە و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا
ئۆجالانیش مەرجی پەکەکەیە، دەبێت دەوڵەتی تورکیا یاسای ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک و
ئازادی دابمەزرێنێت، هەروەها بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک بە شێوەیەکی یاسایی
بپارێزرێت...
217 جار خوێندراوەتەوە