پەرلەمانی پرتوگال پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی نیقابی پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 18/10/2025
جیهان
+
-

لە پرتوگال پەرلەمانی وڵاتەکە، بە دەنگدان  پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی "شاردنەوەی دەموچاو لە شوێنە گشتییەکان" پەسەند کرد، کە بەکارهێنانی نیقاب دەکاتە ئامانج و ئەمەش نیگەرانی موسوڵمانانی ئەو وڵاتەی لێکەوتوەتەوە.

هەواڵ:KNNC


دوێنێ، هەینی دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای قدەغەکردنی "ڕووپۆشکردنی دەموچاو لەبەردەم خەڵکدا"  لەشوێنە گشتییەکاندا خرایە دەنگدانەوە، لەلایەن پەرلەمانەوە بە زۆرینەی دەنگ یاساکە پەسەند کرا.

ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوەوە پێشنیاز کراوە کە ناوی پارتەکە" شێگا"یە و  بووە  بەدووەم گەورەترین هێزی سیاسی پورتوگال لە هەڵبژاردنی یاسادانان کە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

پرۆژەیاساکە 60 دەنگی پارتەکەی شێگا بەدەست ھێنا، جگە لە دەنگی ھاوپەیمانی حکومەتی ناوەند-ڕاست و پارتە لیبراڵەکان، لەبەرامبەردا لایەنە چەپ و کۆمۆنیستەکان دەنگیان بە دژی پڕۆژە یاساکە دا.


بە وتەی بەرپرسانی موسڵمان لە پورتوگال، نیقاب بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ژنانی موسڵمان لە پورتوگال بەکارناهێنرێت، بەڵام نیگەرانن لە دەرچونی پڕۆژەیاساکە و ئەوانی کراونەتە ئامانج.

140 جار خوێندراوەتەوە