دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی..

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 17/09/2025
کوردستان
+
-

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا و ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە و تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی نەخۆشخانەکان چارەسەر کراوە.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە،  دوای خستنەڕوی کێشە داراییەکان و کەمی پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکان، ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر کرا و پارە بۆ نەخۆشخانەکان خەرج کرا.


تەندروستی سلێمانی دەڵێت؛  بە هەوڵی د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.


ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ لە ئەمڕۆوە کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هاتوە و چارەسەر کراوە.


تەندروستی سلێمانی لای خۆیەوە سوپاسی هەمو ئەو لایەنانە دەکات هەوڵیان داوە و هۆکاربون بۆ چارەسرکردنی کیشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی پێویست لە سلێمانی.



74 جار خوێندراوەتەوە