ئێران جارێكیتر ئاستەنگ بۆ كارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دروستدەكات

KNN : Kurdish News Network
07:14 - 10/09/2025
جیهان
+
-

ئێران ڕێگە نادات لەم كاتەدا  ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بكات

 

هەواڵ:KNNC

 

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە نادات ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی "لەم کاتەدا" پشکنین ئەنجام بدات، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکان.

 

بەوتەی عراقچی: بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنە، لە ئێستادا دەستڕاگەیشتنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕێگەپێنەدراوە و پێویستە لە کاتی گونجاویشدا دانوستاندن لەسەر سروشتی دەستڕاگەیشتنەکە بکرێت.

لای خۆشیەوە دیپلۆماتکارێکی باڵای فەرەنسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی  راگەیاند: پێویستە ئێران ڕێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان "بە زووترین کات" چالاکییەکانیان دەستپێبکەنەوە.

 

 وتیشی: زۆر گرنگە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بتوانێت بە زووترین کات چالاکییەکانی چاودێری و بەدواداچوون دەستپێبکاتەوە.

 

ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئێران لەكاتێكدایە كە دوێنێ بەسەرپەرشتی میسر ڕێككەوتنێك لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و  رافائيل ماريانو گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەنجامدرا بۆ دەستبەكاربونەوەی تیمەكانی ئاژانسەكە لەئێران.

166 جار خوێندراوەتەوە