كەناڵی
12 ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە چەند رۆژێك بەر لەئێستا لەلایەن وڵاتەكەیانەوە
مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە بۆ ئەوەی چاودێریی وردی وڵاتانی
ناوچەكە بكات لەوانە عیراق و توركیاو ئێران میسر .
هەواڵ:KNNC
ئاماژە بەوەشكراوە ئەو مانگە دەستكردە هەڵگری
تەنكنەلۆژیای راداریی پێشكەوتووە كە لەتوانایدا هەیە بەردەوام چاودێری خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست بكات.
جەختیشكراوەتەوە كە مانگە دەستكردە نوێكە کە ناوی ئاسۆی 19یە، لە بنکەی ماخیمی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.
باس لەوەشكراوە
كە مانگە دەستکردەكە بە خێرایی هەشت کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا ڕادار بەکاردەهێنێت
بۆ دروستکردنی ئەنتێنەیەکی دەستکرد بەدرێژایی ڕێڕەوەکەی، بە بەکارهێنانی شەپۆلی ڕادیۆ
بۆ بەرهەمهێنانی وێنەیەکی ڕوونی بەرزی ڕووی
زەوی، بەبێ گوێدانە بارودۆخی کەشوهەواو تاریكی شەو .
184 جار خوێندراوەتەوە