ناوچەی شنگن لە دوو وەزیری ئیسرائیل قەدەغە کرا

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 10/09/2025
جیهان
+
-

بەهۆی هەڵوێستە توندەکانیانەوە دژی فەڵەستین، هۆڵندان هاتنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی و دارایی ئیسرائیلی بۆ ناوچەی شنگن کە 29 وڵات لە خۆدەگرێت قەدەغە دەکات.

هەواڵ:KNNC

 ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی هۆڵندا، کاسپار ڤێلدکامپ  لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، کە ئیتامار بن گویەر و بێتزالیل سمۆتریچ، وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی و دارایی ئیسرائیل، لە هاتنیان بۆ 29 وڵاتەکەی ناوچەی شنگن قەدەغەکراون.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ئەم بڕیارەی هۆڵندا دوای هەڵوێستە توندەکانی دوو وەزیری ڕاستڕەوی حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لەدژی فەلەستینییەکان و هاندانی توندوتیژی و پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە دراوە.

 

ئەمە لە کاتێكدایە دوو ڕۆژ پێشتر حکومەتی ئیسپانیا، هاتنی ئەو دوو وەزیرەی لە لەگەڵ 11 هاوڵاتی دیکەی ئیسرائیلی قەدەغە کردبو بۆ ناو ئیسپانیا.

 

ناوچەی شنگن جگە لە 25 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، وڵاتەکانی  ئایسلەندا، لیختنشتاین، نەرویج و سویسرا لەخۆدەگرێت.

47 جار خوێندراوەتەوە