لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 10/09/2025
جیهان
+
-



ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دانیشتنێکی بەپەلە و نائاسایی بەڕێوە دەبات بۆ تاوتوێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی  ئیسرائیل بۆسەر دۆحەی پایتەختی قەتەر، بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر داواکاری جەزائیر و پاکستان بەڕێوە دەچێت.

هەواڵ:KNNC

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس فپرێسی فەڕەنسی، بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەمە، کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕیوە بچێت.


سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، دانیشتنەکە کاتژمێر 03:00دوانیوەرۆ بە کاتی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، کۆبونەوەکەش لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیلە بۆسەر دۆحەی پایتەختی قەتەر ، ئەنجامدانی کۆبونەوەکەش  لەسەر داوای تایبەتی جەزایر و  پاکستان بوە.

دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل بە ئامانجی کوشتنی سەرکردەکانی حەماس کە لە قەتەر بون،  هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر دۆحەی پایتەختی ئەو وڵاتە و نەتانیاهۆش بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەکەی خستە ئەستۆی وڵاتەکەی.

دۆناڵد ترەمپیش، هێرشەکەی بە بڕیاری نەتانیاهۆ لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند؛ هێرسشەکە تاکلایەنە بوە و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بوە و قەتەری بە دۆستێکی خۆیان وەسفکردوە.

لای خۆیەوە  سەرۆک وەزیرانی قەتەر، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەوڵەکانی ئاشتی کە دەوحە نێوەندگیری تێدا دەکات لە نێوان  ئیسرائیل و حەماسدا.

هێرشيکەی دوێنێ ئیسرائیل بۆسەر قەتەر پێشهاتێکی نوێیە  و کاردانەوەی نیودەوڵەتی لیکەوتەوە و زۆترین وڵات ئیدانەیان کرد و هۆشداریشیان دا، ئەم روداوە ناوچەکە بەرەو کارەساتی زیاتر دەبات.

98 جار خوێندراوەتەوە