دوای زیاتر لە
50 رۆژ دەستبەسەربون، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،
بڵاویکردوەتەوە، ئەو 25 گەنجە کوردەی لە
لیبیا ئازادکران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی
کوردستان.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی
پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم گەشتنەوەی 25 گەنجە کوردەکەی لیبیای ڕاگەیاند و
ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیان لە گەنجەکان کردوە و پێداویستی
پزیشکیشیان بۆ دابینکراوە.
ئاماژەیان بەوە
کردوە، ئەو گەنجانەی دەستبەسەربون لە لیبیا، سەرجەمیان بە خاکی وڵاتەکەیان
شادبونەتەوە و لە ئێستادا سەلامەتن، ئەمەش دوای زیاتر لە 50 رۆژ دەستبەسەربون لە
لیبیا کە بەهەۆیەوە توشی ئازار و مەینەتی زۆر ببونەوە.
لە
ڕاگەیەندراوەکەیاندا، سوپاسی هەوڵەکانی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقییان لە لیبیا کردوە، کە توانیان گەنجەکان
بدۆزنەوە و دوای ئازادکردنیشیان پاسپۆرتیان بۆ دابین بکەن.
جێی باسە ئەو
گەنجانە لە هەوڵدابون لە ڕیگەی ئاویەوە ولە وڵاتی لیبیاوە بگەنە ئەوروپا، بەڵام لەوێ دەستگیرکراون و بۆ ماوەی
زیاتر لە 50 رۆژ دەستبەسەربون.
127 جار خوێندراوەتەوە