وابڕیارە سبەی سێشەممە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک تا كاتژمێر 12ی شەو بەردەوام
بێت و لەو وادەیە بەدواوە كۆتایی بێت.
هەواڵ: KNN
بەپێی
راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، تا ئێستاش لە
كۆی ژمارەی گشتیی بەشداربووانی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان، كە 5 ملیۆن و
385 هەزار و 820 کەسە، لەو ژمارەیە 4 ملیۆن و 638 هەزار و 672 کەس فۆرمەکەیان پڕ
کردۆتەوە و و تەنیا 747 هەزار و 148 کەس ماوە، کە هێشتا فۆرمەکەیان پڕ
نەکردووەتەوە.
دوای 2ی
ئەیلولی 2025، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک دەبێت بە پارە و بۆ ئەو مەبەستەش
هەر خێزانێک کە فۆرم پڕ بکاتەوە، بڕی 11 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بە ڕێگەی كارتی
بانكی، ئەو پارەیە دەچێت بۆ بەغدا و تۆمار دەکرێتەوە.
497 جار خوێندراوەتەوە