چوارچێوەی هەماهەنگی
کە هێزە سیاسییە شیعە دەسەڵاتدارەکانی عێراق کۆدەکاتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای
کرد کە ڕێککەوتنێک لە نێوان چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا ئەنجامداروە بۆ دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشدو کشاندنەوەی
پرۆژە یاساکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران
هەواڵ: KNN
ئەندامێکی
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئودەی ئەلخەدران ڕاگەیاندوە، "لە دوایین کۆبوونەوەی
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕێککەوتنێک کراوە بۆ دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشدو
کشانەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
دەشڵیت: ئەو
ڕێکەوتنە بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری
ناوخۆ و ڕێگریکردن بوە لەوەی وڵات ببێتە بەشێک
لە هەر پەرەسەندنێک لە ناوچەکەدا.
ئەلخەدران
ئاماژەی بەوەشکرد، "دواخستنی پەسەندکردنی یاسای حەشد، واتە دواخستنی بۆ خولی
داهاتوی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی
داهاتووی عێراق، بەو پێیەی ئەوان بەرپرسیار دەبن لە پەسەندکردنی ئەم یاسایە.
دەشڵیت
دواخستنی یاساکە لەم کاتەدا بە مانای هەڵوەشاندنەوەی نیە و ئەوە ڕووی نەداوە و ڕوونادات، بەبێ گوێدانە فشار
و خواستەکان، چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی"
یاسای حەشد
زۆرترین مشتومڕی نێوخۆی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوەو چاودێرە سیاسیەکانی عێراق دواخستنی بۆ خولی داهاتوی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەگەڕێننەوە بۆ فشارەکانی ئەمریکا کە هۆکارێک بوبێت بۆ دواخستنی، چونکە واشنتۆن ئەم یاسایە
بە پێدانی شەرعیەت بەو هێزە چەکدارانە دەزانێت کە وەک "گرووپی تیرۆریستی" پۆلێنی کردوون.
.
497 جار خوێندراوەتەوە