مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو ئەمەریکییانەی
لە غەززە دەستبەسەرکرابون، ئازادکراون، جەختیشی
لەوە کردەوە کە ئەمەریکا "گرنگی بە هەمو دەستبەسەرکراوان دەدات" و
دەیەوێت هەمویان ئازاد بکرێن و پێویستە بۆ ئەوەی دۆخی غەززە چارەسەر بکرێت حەماس چەکەکانیان دابنێن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، مارکۆ ڕوبیۆی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، بۆ پرسی غەززە و ئەو دۆخەی
ئێستا دانیشتوانەکەی تێیدان، چارەسەرێکی زۆر سادە هەیە، ئەویش ئەوەیە هەموو دەستگیرکراوەکان
ئازاد بکرێن و حەماس چەکەکانیان دابنێن، ئیتر
شەڕی حەماس کۆتایی دێت.
ئەو پێشنیارەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەردەوام لەلایەن حەماسەوە ڕەتدەکرێتەوە و ناوبراو ئاماژەی
بەوەشکردوە، ستیڤ ویتکۆفی نێردەی ترەمپ بۆ
رۆژهەڵاتی ناوەراست، چەند هەفتەیەکە شەو و ڕۆژی خستوەت سەریەک بۆ گەیشتن بە
ئاگربەستی هەمیشەیی و پێی وایە پێشکەوتنی
بەرچاو لە دانوستانەکاندا بەدیهاتوە و زۆر لەیەکەوە نزیکن.
هەروەها وتویەتی؛ گەشبینن
و هیوادارن لە هەر ڕۆژێکدابێت بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەجۆرێک لە قۆناغی یەکەمدا لانیکەم
نیوەی دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، بە کوژراوەکانیشەوە، دواتر ئازادکردنی تەواوی
بارمتەکان کەمانەوەتەوە لە کۆتایی ئەو 60 رۆژەدا، کە دایان ناوە بۆ ئاگربەست.
پێشتر و رۆژی هەینی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، حەماس ئامادە نییە لەسەر
ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بگەنە ڕێککەوتن.
لەبەرامبەردا، بزوتنەوەی
حەماس ڕایگەیاند کە لە لایەن ناوبژیوانانەوە لە هیچ کێشەیەک سەبارەت بە دانوستانەکانی
ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئاگادار نەکراوەتەوە و سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی بەرامبەر
بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا کە حەماسی بە بەرپرسیار زانی لە داڕمانی دانوستانەکانی
ئەم دواییەی قەتەر.
هەمو ئەمانە لە
کاتێکدایە دوای زیاتر لە چوارمانگ گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە وگیان لەدەسدانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆیت برسێتییەوە، لە دوێنیشەوەوە ئیسرائیل بە کاتی
گەمارۆکانی سەر غەززەی هەڵگرتوە و لە ڕیگەی فڕۆکەوە هاوکاری بۆ دایشتوانی غەززە
هەڵدەدەتە خوارەوە و دەروازە وشکانییەکانیشی بەڕوی بارهەڵگرەکاندا کردوەتەوە.
274 جار خوێندراوەتەوە