لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 27 کەس بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
07:23 - 26/07/2025
جیهان
+
-

 

 

بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی تەندروستی و شایەتحاڵان وەرگیراوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان و خەڵکی سڤیل بەردەوامە.
بەو پێیە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 27 فەڵەستینی لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.

 


لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا کە ئاگربەستەکەی 19ی کانوونی دووەمی لە غەززە شکاند و، لە 18ی ئادارەوە دەستیپێکردووە، هەشت هەزار و 676 هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و، 31 هەزار و 924ی دیکەش برینداربوون.

 


بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 59 هەزار و 676 کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٤٣ هەزار و ٩٦٥ کەس.

 


ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.

44 جار خوێندراوەتەوە