ترەمپ: حەماس ڕێککەوتنی ناوێت و بەرەو لەناوچون دەچێت

KNN : Kurdish News Network
04:52 - 25/07/2025
جیهان
+
-



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حەماس ئامادە نییە لەسەر ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بگەنە ڕێککەوتن،  وتیشی پێی وایە حەماس لە ناودەچێت

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ هەینی ترەمپ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ڕێکەوتن لەسەر ئاگربەست و  ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، ڕایگەیاند، حەماس نایەوێت ڕێککەوتن بکات،ئاماژەی بەوەشدا؛ ئەوان لەناودەچن.

 

ناوبراو باسی لەوەشکرد، ئەوان هۆکار بون و بەشداربون  لە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکان لە غەززە، و جەختیکردوەتەوە،  پرۆسەی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی ماونەتەوە لەلای حەماس سەخت دەبێت.

لەبارەی داننان بە دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن فەڕەنساوە، ترەمپ وتویەتی، هیچ بنەمایەکی نییە و ئەو هەوڵە بێ نرخە.

ئەم لێدوانانە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئەمەریکا بڕیاریداوە تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی بانگهێشت بکاتەوە بۆ ڕاوێژکاری دوای پێشکەشکردنی دوایین پێشنیارەکانی حەماس.

ویتکۆف لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، وەڵامی حەماس بۆ دوایین پێشنیار "ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست نیشاندەدات"، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو هەوڵە زۆرانەی کە لەلایەن نێوەندگرانەوە دراوە، پێناچێت حەماس بە نیەتێکی باشەوە بێت


لەبەرامبەردا حەماس سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەکانی ویتکۆف دەربڕی و جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنێک کردەوە.

139 جار خوێندراوەتەوە