ئیسرائیل زیڤ، جەنەڕاڵێکی
ئیسرائیلە، قسەی بۆ کەناڵ 12ی ئیسرائیل کردوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیسرائیل هەموو هەڵەیەک دەکات
لە مامەڵەکانی لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا و پێشبینی سەرهەڵدانی بەهاری نوێی عەرەبی دەکات
هەواڵ:KNNC
ژەنەراڵێکی ئیسرائیل،
پێشبینی سەرهەڵدانی بەهارێکی دیکەی عەرەبی دەکات لە ناوچەکەدا، ئاماژە بەوەدەکات، هەموو
دەوڵەتەکانی سایکس پیکۆ لە ڕاستیدا هیچ نین جگە لە چەند گڕکانێک کە چاوەڕێی تەقینەوەن.
ناوبراو وتویەتی؛ ئەوەی
لەم ڕۆژانەدا لە سوریا ڕودەدات، نموونەیەکی زیندو و ڕونی ئەو دۆخە بنچینەییە، نەک
تەنها لەناو سوریادا، کە لە یەکشەودا ئارامی دەگۆڕێت بۆ گرژی و شەری پێکهاتەکان،بەڵکو
لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەشدا، کە سەقامگیری هێڵێکی تەنک و کاڵە، ئامادەی گۆڕانکارییە لە ماوەی یەک ڕۆژدا.
ئەو پێی وایە واقیعی ئێستای
سوریا ئەوە بۆ دەردەخات کە چیتر دەوڵەتێک نییە بە مانا تەقلیدییەکەی، بەڵکو قەوارەیەکی
پارچە پارچەیە کە لە گروپە تائیفی و نەتەوەییەکان پێکهاتوە، کە دەتوانێت لە چرکەیەکدا
بگۆڕێت بۆ شانۆیەک بۆ کۆمەڵکوژیی جەماوەری و ململانێی نەتەوەیی، کە تێیدا هەزاران
کەس دەکوژرێن.
ئەو ژەنەراڵە ئیسرائیلییە، هێرشی توندی کردوەتە سەر ئەحمەد شەرح و دەڵێت؛لە بەرەیەکی درۆ زیاتر نییە، و هیچ شتێک لە
پشت قسە هەنگوینییەکانییەوە نییە؛ نە “سوریای نوێ”، نە پێکەوەژیان، نە دەوڵەت هیچ شتێک لە گۆڕێ نییە و سوریاش هاوشێوەی سۆماڵە.
659 جار خوێندراوەتەوە