وەزارەی خوێندنی باڵای عێراق لە زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵ‌ تاقیکردنەوە بە زمانی کوردی قەدەغە دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:54 - 26/07/2025
کوردستان
+
-


وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵی ئاگادارکردوەتەوە، ئیدی خوێندکارانی کورد ناتوانن ببە زامنی کوردی تاقیکردنەو ەئەنجامبدەن، و ئەو بڕیارەی لە ساڵی 2010 دەرچوبو، ڕێگەی بە خوێندکارە کوردەکان دەدا بە کوردی وەڵام بدەنەوە هەڵوەشاندوەتەوە.

هەواڵ:KNNC

جارێکی دیکە، لە بەغدادەوە بڕیارێک دژی خوێندکارە کوردەکان دەدرێت و لەمەودوا ڕێگەیان پێنادرێت بە کوردی لە زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵ‌ تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.



بە نوسراوێكی فەڕمی کە لە ڕێککەوتەکەی 16ی ئەم مانگەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ، زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵی ئاگادارکردوەتەوە، بڕیاری ڕێگەدان بە خوێندکارە کوردەکان لە تاقیکردەنەوەکاندا ەب کوردی وەڵامبدەنەوە هەڵوەشێندراوەتەوە.



ساڵی 2010  بڕیارێک دەرچوە کە خوێندکارانی کورد لەو سێ زانکۆیە دەتوانن بە کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەن، بەڵام وەزارەتەکە لەنوسراوەکەی 16ی ئەم مانگەدا، جەختیکردوەتەوە، ئیتر کار بەو بڕیارە ناکرێت و هۆشداریشی داوە لەوەی هەر زانکۆیەک پابەند نەبێت  رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.



لایخۆشیەوە د.نەهلە ئەفەندی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوه‌، "ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری لێداوە، بەتەواوی پێچەوانەی دەستوری عێراقەو پێشێلكردنی زەقی یاساو دەستوریشە".



ئەو نوێنەرەری کورد لە بەغداد ئاماژەیت بەوەشکردوە "لەمادەی 4ی دەستوری عێراقدا بەڕونی  دیارە كە زمانەكانی (عەرەبی‌و كوردی دوو زمانی فەرمین لەعێراقدا)، كەواتە هیچ كەسێك ناتوانێت مافێك كە دەستور بەخەڵكیداوەو گەلانی عێراق دەنگیان پێداوە، پێشێل بكات، به‌گوێره‌ى هەمان ماددە، مافی خوێندن نەك هەر بەزمانەكانی عەرەبی‌ و كوردی دراوە، بەڵكو ئەو مافە بە(توركمان‌و سریان‌و ئەرمەنییەكان)یش دراوە، هەروەك لەبڕگەی دوەمی هەمان مادەدا ئەوە ڕونكراوەتەوە كە دەبێت لەسەر (بنەمای یەكسانی) لەهەموو دامەزراوەكانی عێراقدا هەردوو زمانەكە بەكاربهێندرێت".

158 جار خوێندراوەتەوە