مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریی
دا کە قەیرانی کەمئاوی لە تاران گەشتوتە
ئاستێکی هێندە خراپ، کە نزیکەی 15 ملیۆن کەس لە دانیشتوی شارەکە ناچار بە جێهێشتن بکات،
وتوسێەتی بژاردەی گواستەنوەی پایتەخت لە ئارادایە.
هەواڵ:KNNC
قەیرانی کەمئاوی،
تەواوی ئێرانی گرتوەتەوە و لە کۆی 31 پارێزگای ئەو وڵاتە، 20 پارێزگا بەهۆی کەم
ئاوییەوە دەناڵێنن و هەندێک سەرچاەی گرنگی ئاوی وڵاتەکەش نزیکە لە وشکوبن.
سەرۆک کۆماری ئێران،
مەسعود پزیشکیان، هۆشداری داوە لە خراپی دۆخەکەو دەڵێت، کەم ئاوی رەنگە دانیشتوان
تاران ناچار بە ڕۆشتن بکات، پزیشکیان وتویەتی، دۆخەکە
مەترسیدارە و تاران بێ ئاوە.
سەرۆک کۆمار وەک بژاردەیەکش بۆ چارەسە ئاماژەی
بەوەداوە، وەک چارەسەرێکی هەنوکەیی گواستنەوەی
پایتەخت بۆ شوێنێکی دیکە، بژاردەیەکی پێشنیاز
کراوە .
لای خۆیانەوە شارەزایانی
کەشوهەوا دوپاتی دەکەنەوە کە لە ماوەی دو مانگی داهاتودا گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی
دابینکردنی ئاو بەدوری دەزانرێت، بە لەبەرچاوگرتنی نەبارینی بارانبارینی پێویست لەم
کاتەی ساڵدا.
ئەم قەیرانە لە کاتێکدایە
کە ئێران ڕوبەوری ئاستەنگە ئابوری و سیاسییە پەرەسەندوەکان بوەتەوە و لە سەرەتای دەورەی
دەسەڵاتەکەیدا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر حکومەتەکەی پزیشکان.
693 جار خوێندراوەتەوە