کارمەندێكی هاتوچۆی کەرکوک بەڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
04:05 - 18/07/2025
کوردستان
+
-


هاتوچۆی کەرکوک بڵاویکردوەتەوە، کارمەندەکەیان لە کاتی ئەرکدا ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و بەسەختی بریندار بوە، دوای زیاتر لە 10 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمرۆ گیانی لەدەستدا

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ هەینی، هاتوچۆی کەرکوک گیان لەدەستدانی کارمەندێکیانی بە روداوی هاتوچۆ راگەیاند، کارمەندەکە  ناوی زیاد شاکر بەکرە و پلەی مفەوەز بوە.

ئەو کارمەندەی گیانی لەدەستداوە،  زیاتر لە ناو خەڵکدا بە زیاد ئەبو شوارب ناسراوە و لە کاتی ئەرکدا بە سەختی بریندار بوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کیشاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای زیاتر لە 10 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا

173 جار خوێندراوەتەوە