ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێمی کوردستان تەواوی بەرهەمی نەوت رادەستی سۆمۆ دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:56 - 17/07/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  بەڕێوەچو، کە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە بڕیاری ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بو، پاش کۆبونەوەکە نوسینگەی سودانی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەواڵ:KNNC

لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، حكومەتی هەرێم بەپەلە نەوتی بەرهەمهێنراوی كێڵگە نەوتییەكان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی دەكات.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە پێدانی 16 دۆلار راستەوخۆ بەپێی یاسای بودجەی هەمواركراو وەك كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ رادەستكردنی بڕی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆ لە نەوت تەرخاندەكرێت مانگانە 120 ملیار دۆلار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش کراوە، لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پێكدەهێندرێت بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی بە بانكیكردنی موچە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كە نابێت زیاتر بێت لە سێ مانگ.

 

ئەوەشخراوەتەڕو، لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی عێراق بە هەماهەنگیی وەزارەتی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكان پێكدەهێندرێت.

 

ئاماژە بەوەش دەدەن، كە وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەكات بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە.

407 جار خوێندراوەتەوە