سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، چەکدانانی ڕێکخراوی پەکەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت.
ئۆفیسی
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکوەزیران و
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی چەکدانانی ڕێکخراوی پەکەکە
کراوە، سودانی ڕایگەیاندووە کە ئەوە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکە
دەبێت.
سوودانی هەروەها ڕاشیگەیاندووە، "ئەم هەنگاوە کاریگەری لەسەر
سەقامگیری ناوچەکە دەبێت و خێرایی دەبەخشێتە هەوڵەکانی گەشەپێدان و لە
ئەنجامدا بە سوودی خەڵک دەبێت".
31 جار خوێندراوەتەوە