کەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێ دەکات؟

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 13/07/2025
کوردستان
+
-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشكراكرد.

مهەنەد مستەفا سەراف، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکردوە، کە هەڵمەتەكە لە 8ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دەستپێ دەكات، ماوەکەی یەک مانگە و پێویستە پێش (24) كاتژمێر لە دەنگدانی تایبەت كۆتایی بێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردو كۆمسیۆن پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكرد، كە بڕیارە لە (11)ی تشرینی دوەم بەڕێوەبچێت.

35 جار خوێندراوەتەوە