سبەینێ هەردو وەفدی یەکێتی و پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
03:06 - 13/07/2025
کوردستان
+
-

سبەینێ لەهاوینەهەواری سەڵاحەدین هەردو وەفدی یەکێتی و پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

 

کۆبونەوەکە تایبەتە بە ناکۆکیەکانی ئەمدواییەی نێوان هەولێر و بەغداد.

کۆبوونەوەکە چەند پێشنیارو راسپاردەیەکی لەنێوان هەردو وەفد ئاراستەی یەکتر دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی KNN بەربەستەکانی بەردەم کابینەی دە لەکۆبونەوکە باس دەکرێت، یەکێتی وەرەقە نوێکەی خۆی دەباتە کۆبونەوەکە.

ئەوسەرچاوەیە دەڵێت: پێشبنی دەکەم کۆبونەوەکە ئەنجامی هەبێت چونکە کۆبونەوەکە لەئاستی لوتکەدایە.

 

بڕیار نامیق - سلێمانی

61 جار خوێندراوەتەوە