نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ لە چوارچێوەی
پابەندبون بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، لیژنەیەکی
باڵا بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهات و
موچەی هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیندراوەکەدا هاتوە؛ ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی
لەسەر دو پڕۆپۆزەڵ کرد؛ یەکێکیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و ئەوی دیکەیان لەلایەن
حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کرابو.
ئاماژەبەوەشکراوە، پڕۆپۆزەڵەکان تایبەت بون بە ڕادەستکردنی
داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم و پرسی موچەی فەرمانبەران و بەبانکیکردنی.
بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک وەزیران بڕیاریدا، بە پێکهێنانی
لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، و بە ئەندامێتیی
وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، داد، و تەندروستی.
ئەرکی لیژنەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەردو پڕۆپۆزەڵەکە لەگەڵ
سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، و دواتر ڕاسپاردەکانی
خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکات، تاوەکو لە نزیکترین کاتدا بڕیاری پێویستی
لەبارەوە بدرێت.
1044 جار خوێندراوەتەوە