ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هێنا بە کۆبونەوەکەی و
لە بری بڕیاردان لە ناردنی موچە، لیژنەیەکی پێنج
کەسی بۆ چارەسەری موچەی هەرێم و پرسی نەوت و کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغداد پێکدەهێنرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کۆتایی بە کۆبەنوەکەی
هێناوە و لە کۆبونەوەکەدا بڕیار لە ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
نەدرا، لەجیاتی ئەوە بڕیار درا لیژنەیەکی پێنج کەسی دروست بکرێت، کە لیژنەکە لە پێنج وەزیر پێکهاتون دوانیان کوردە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، ئەو لیژنەیەی پێکهێندراوە، بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانە بۆ کاروباری ئابوریی، وە تائێستاش هەردو لیژنەکەی هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو ڕەشنوسەی لە بەردەستیاندایە لە گفتوگۆ و کۆبونەوەدان.
کاری ئەم لیژنەیەش گفتوگۆکردن دەبێت لەگەڵ هەرێم، بە مەبەستی چارەسەرکردنی
ناردنی موچە فەرمانبەران و پرسی نەوت،
هەروەها کیشەکانی دیکەی نێوان بەغداد و هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن، پرسی نەوت هۆکار ناکۆکیی نێوان هەرێم و بەغدادە، عێراق دەیەوێت هەرێم تەواوی نەوت رادەست بکات، بەڵام هەرێم بەم مەرجە رازی نییە.
سلێمانی- بڕیار نامیق
270 جار خوێندراوەتەوە