بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی، بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.
هەواڵ: KNNC
بەپێی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی پارێزگای سلێمانی،
ئاگاداری بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکاتەوە لە 261 تا 291 ناوشار و دەرەوەی شار،
دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چوارەم بە داتای مانگی شەش دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە: ماددەکانی خۆراک بریتیە لە برنج سێ کیلۆگرام، شەکر
یەک کیلۆ، زەیت یەک لیتر، نیسک یان نۆکی خڕ 250 گرام، لەتکە نۆک 750 گرام، دۆشاوی
تەماتە 400 گرام.
دەشڵێت: مادەی برنج ڕەزامەندی پێشوەختەی لەسەر دراوە و دابەشکردنی
بەردەوام دەبێت تا هەموو بنکەکان وەریدەگرن.
281 جار خوێندراوەتەوە